کوردستانی
فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزان رێگە بەم كارە نادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی هەینی، تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزان، موریدی تەریقەتی قادری لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگەڕێندرێتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، رێگە نادرێت كۆبوونەوە و مەراسیم لە ناو فڕۆكەخانە بكرێت.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەی هەینی، 10ی تەمووز، تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگەڕێتەوە".
وتیشی "ئەوەی كە ئێمە ئاگاداركراوینەتەوە، بڕیارە سبەی كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ تەرمەكە بگاتەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی".
باسی لەوەشكرد "بە هیچ شێوەیەك رێگە نادرێت لە ناو فڕۆكەخانە و هۆڵی فڕۆكەخانە مەراسیم و كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت بەهۆی رێنماییە تەندروستییەكان".
سەرەتای ئەم هەفتەیە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزان، موریدی تەریقەتی قادری بەهۆی نەخۆشیەوە لە وڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد و دواتر كوڕەكەی وەك شوێنگرەوەی دیاریكرا.