کوردستانی
حزبێكی سیاسی كوردستان بڕیاری بەستنی كۆنگرەیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حزبی سۆسیاليست دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە ئەمساڵ كۆنگرە ببەستێت و وتەبێژی ئەو حزبەش دەڵێت، ئامادەكاری كراوە بەڵام نەخۆشی كۆرۆنا گرفتی بۆ دروستكردووین.
بەختیار كەریم، وتەبێژ و ئەندامی سەركردایەتيی حزبی سۆسیاليست دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەكاری كراوە بۆ بەستنی كۆنگرە و لیژنەی تایبەتمەند پێكهاتووە و پرۆژەی تایبەت بە كۆنگرە ئامادەكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو " پەیڕەوی ناوخۆ هەموار كراوەتەوە و بڕیاربوو پێشتر لە كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووەوە، كارەكانی تایبەت بە بەستنی كۆنگرە راگیراوە".
وتیشی "هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی كۆنگرە، چاوەڕێی ئەوە دەكەین كەمێك دۆخەكە لەو نەخۆشییە ئاسایی ببێتەوە، دەست بەكارەكان دەكەین و پێش تەواوبوونی ساڵی 2020 واتە هەر ئەمساڵ كۆنگرە حەوت دەبەستین".
حزبی سۆسیاليست دیموكراتی كوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا شەش كۆنگرەی بەستووە و محەمەدی حاجی مەحمود وەك سكرتێر لە كۆنگرەكاندا هەڵبژێردراوەتەوە و ماوەی نۆ ساڵیش دەبێت كۆنگرەیان نەبەستووە.