کوردستانی
پرۆژەی لامەركەزی سلێمانی دراوەتە لایەنە سیاسییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی لامەركەزییە رایدەگەیەنێت، پرۆژەی لامەركەزی دراوەتە لایەنە سیاسییەكان و چاوەڕێی پێشنیار و تێبینییەكانی ئەوان دەكەین بۆ ئەوەی لە ئەنجومەن بخرێتە دەنگدانەوە.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو پرۆژەی كە لیژنەی لامەركەزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەی كردووە، بەمەبەستی دەوڵەمەندكردن و باشتركردنی پرۆژەكە، نێرداوە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان و كەسانی شارەزا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا پرۆژەكە لای لایەنە سیاسییەكانە و چاوەڕێ دەكەین رای خۆیان بە پێشنیار و تێبینییەكان لەسەر پرۆژە بدەن و بیگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر كۆی پرۆژەكە بدرێت".
وتیشی "ئەگەر پرۆژەكەمان بۆ بگەڕێتەوە، هەوڵدەدەین هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر بدەین و دواتر رەوانەی حكومەتی بكەین".