ئابووری

نرخی نەوت بەخێرایی بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی دوو رۆژ لەسەر یەك كەمێك نرخی دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 43 دۆلار و 40 سەنت بەرزبووەتەوە و نەوتی خاوی ئەمەریكیيش بۆ 40 دۆلار و 78 سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەو بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە ماوەی دوو رۆژ لەسەر یەك نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەسەرخۆ دابەزینی تۆماركرد، هاوكات مانگی ئایاری ئەمساڵ بەشێوەی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد.

دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت بەهۆی ئەوەی پشت بە نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب