کوردستانی

تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەرمیان دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەرمیان دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی گەنجێک لە رووباری سیروان چەند رۆژێک لەمەوپێش لەکاتی مەلەکردندا خنکا دوای چوار رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا کەمێک پێش ئێستا لە  لەسەر کەناری رووباڕی سیروان لە گوندی چاڵەڕەش دۆزراوەتەوە.

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوبەری بنکەی بەرگری شارستانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیانەوە توانرا تەرمی كەیوان عەلی لەسەر کەناری رووباڕی سیروان لە گوندی چاڵەڕەش بدۆزرێتەوە".

کەیوان عەلی، تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی کەلارە ماوەی چوار رۆژ لەمەوپێش لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکا دوای چوار رۆژ توانرا ئەمڕۆ تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان