کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى بڕیاریدا
مەودا میدیا-

بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشداربوون لە خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە 100 هەزار دینارەوە بۆ 60 هەزار دینار کەمکرایەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێژنەى پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتیکردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچووە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها، بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابوورى بەشداربووانیش بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربووانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، نرخی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان بۆ کەمدەکرێتەوە بۆ 60 هەزار دینار.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب