ئابووری
کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای تمەن لەسەر بازاڕی دراوەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەم رۆژانەی دوایدا بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە دوو ملیۆن و 270 هەزار تمەنی ئێرانی بوو، ئەمەش وایکرد چەند کاریگەرییەک لەسەر بازاڕی دراوەکان دروست بکات، هەروەها وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئابووری جیهان دروستکردووە و ئێرانیش بەدەر نییە لەو کاریگەرییە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای تمەن بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر کاتێک دۆخی سیاسی لە نێوان ئێران و ئەمریکا گرژی زیاتری لێبکەوێتەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر دابەزینی بەهای تمەن دروستکردووە و لە ئێستادا دۆخی سیاسی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا تاڕادەیەک ناجێگیرە، هەروەها ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئابووری جیهان درووستکردووە و ئێرانیش بەدەر نییە لەو کاریگەرییە، ئەمەش وایکردووە بەهای تمەن دابەزێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لەهەر وڵاتێک دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە، هەروەها بەپێی داتاکانی گەشەی ئابووری ئێران لە 1.6% دابەزیووە، بۆیە ئەمانە هۆکار گەلێکن کە بەهای تمەنیان دابەزاندووە".
جەبار گۆران سەبارەت بە دابەزینی بەهای تمەن و کاریگەری لەسەر بازاڕی هەرێم وتی "کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای تمەن لەسەر بازاڕی هەرێم دووبەشە، بەشێکیان پەیوەندیی بە کاڵا و شمەکەوە هەیە، چونکە ئێمە لە ئێرانەوە کاڵا و شمەک هاوردە دەکەین تاوەکو بەهای تمەن دابەزێت بۆ هەرزانبوونی کاڵا و شمەک باشترە، بەڵام بەشێکی دیکەشیان ئەوەیە کە دابەزینی بەهای تمەن کاریگەری خراپی لەسەر بازاڕی دراوەکان درووستکردووە، یەکێک لە کاریگەرییەکان ئەوەیە لەوانیە هەندێک کەس ئەم ماوەیە تمەنیان کڕێبێت بە رێژەیەکی زۆر، بۆیە دابەزینی تمەن دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر بۆ ئەوکەسانە، بەڵام ئەو کەسانەی تمەن دەکڕنەوە قازانج دەکەن".
لەبارەی ئەوەی تاچەند پێشبینی دەکرێت بەهای تمەن بەمشێوەیە بەنزمی بمێنێتەوە ناوبراو وتیشی "یەکەم پەیوەستە بە دۆخی سیاسی ئێران، هەروەها دووەم پەیوەستە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە ئەگەر دۆخی سیاسی ئێران و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو باشی بڕۆن پێدەچێت بەهای تمەن تا ئاستێک بەرزبێتەوە".