کوردستانی
عارف قوربانی دەبێتە راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی دیار و بەناوبانگ بکاتە راوێژکاری خۆی بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی بەشێوەیەکی باش و گونجاو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە چەندین میدیای عیراقیش پشتراستیان کردووەتەوە، کە مستەفا کازمی بڕیاریداوە عارف قوربانی، سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی ئاسۆ بکاتە راوێژکاری خۆی بۆ بەڕێوەچوونی کارەکانی.
جێگای ئاماژەیە، عارف قوربانی یەکێکە لە نووسەر و رۆژنامەنووسە دیارەکانی هەرێمی کوردستان سەرنووسەری پێشوی رۆژنامەی ئاسۆ بووە.