کوردستانی

وەزیری پەروەردە دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پێدانی رێنمایی بە خوێندکاران و مامۆستایان بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک کە هەر جارە و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکی شارەزا دەکات.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پێدانی رێنمایی بە خوێندکاران و مامۆستایان بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لە کەناڵی کوردستان 24 دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک کە هەر جارە و گفتوگۆ دەکات لەگەڵ کەسێکی پسپۆڕ و شارەزا.

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا دوو بەرنامە پێشکەشکراوە کە یەکێکیان گفتوگۆ بووە لە نێوان وەزیری پەروردە و وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەرنامەی دووەمیش کە ئەمشەو پێشکەشکرا گفتوگۆ بوو لەنێوان وەزیری پەروەردە و دکتۆر شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی دەروونزانی.

https://www.facebook.com/202182309911537/videos/219973605713583

https://www.facebook.com/1411743405755789/videos/2834401949999871
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان