ئابووری
ژووری بازرگانی سلێمانی بڕێك لە بەرهەمی جوتیاران دەكڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە بەرھەمی ناوخۆیی جوتیاران و ساغكردنەوەیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بڕێك لە بەرهەمی جوتیاران دەكڕێتەوە و داوای كڕینەوەی بەرھەمە كشتوكاڵیەكانیش دەكات لەلایەن بازرگانانەوە.
سیروان محەمەد، سەۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندووە" لەكۆبونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەك پشتیوانییەك لەبەرھەمی ناوخۆی جوتیاران, ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵدەستێت بەكڕینەوەی 125 تۆن بەرھەمی پەتاتە.
وتیشی، داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و كەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەكەین ھەركەسەو لای خۆیەوە ھەستێت بەكڕینەوەی جۆرێكی بەرھەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی.
ئەو پێشنیارەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پاش یٔەوەدێت كە جوتیاران نیگەرانی خۆیان پیشاندا بەساغ نەبونەوەی بەرھەمەكانیان و نەبونی پشتیوانی پێویست لە بەرو بومەكانیان..