کوردستانی

رووبەرێكی زۆر پوش و پاوان لە سلێمانی سووتا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رووبەرێكی زۆر پوش و پاوان لە سلێمانی سووتا
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزی سلێمانی سووتانی زیاتر لە 550 دۆنم پوش و پاوانی لەگوندەكانی سنوری ناحیەی سیتەك راگەیاند.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە"  لە سنوری گوندەكانی (گەڕەدێ، تەگەران)ی سەر بە ناحیەی سیتەك بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەكە كەوتووەتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەشی خستووەتەڕوو"  بەهۆی خێرایی رەشەباوە ئاگرەكە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیكەی ( ٥٥٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزی سلێمانی دا هاتووە" مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەكەو بە هاوكاری لەگەڵ بنكەی ئاگركوژێنەوەی سیتەك دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان