جیهانی

ئەمەریكا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەر هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێران دەپارێزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەر هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێران دەپارێزین
مەودامیدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندی پاراستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەرامبەر بە هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێران، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە بەشێوەی جۆراوجۆر هاوكاریی وڵاتانی عەرەبی و كەنداو دەكات.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لە رێگەكان رێگریكردنە لە كۆتاییهاتنی گەمارۆی قەدەغەی كڕین و فرۆشتنی چەك بە ئێران، كە ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆتایی دێت، پۆمپیۆ وتیشی درێژنەكردنەوەی ئەو گەمارۆیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەریی نەرێنی و جێی داخی لێدەكەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت، هاوكاریی دووەمی واشنتن فرۆشتنی چەكی ئەمەریكییە بە وڵاتانی عەرەبی و كەنداو جگە لەمانەش رێگەی دیكە هەیە و زانیاری لەوبارەیەوە بە رای گشتی راناگەیەندرێت.

 مایك پۆمپیۆ ئاشكراشیكرد، ئێران لە هەوڵدایە جۆرە مووشەكێك دروستبكات كە دەتوانێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەزێنێت، هەروەها مەودای بڕینی مووشەكەكانیش زیادبكات، هەر بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئێران نەوت بە حیزبوڵا دەفرۆشێت و ئەوانیش هەوڵدەدەن رێگری لەو كارە بكەن، وتیشی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەین گەمارۆی چەك بۆسەر ئێران درێژبكاتەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان