کوردستانی
تەرمی شێخ محەممەد كەسنەزانی گەیشتە سلێمانی و بەخاك دەسپێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
تەرمی شێخ محەممەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی لە رێگەی فرۆكەخانەوە گەیشتە سلێمانی، لە رێوڕەسمێكدا لە تەكییەكەی خۆیدا لە سلێمانی بەخاك دەسپێردرێت.
بۆ پێشوازی لە تەرمەكەی و رێورەسمی بەخاكسپاردنەكەی، بە هەزاران دەروێش هاتوونەتە شاری سلێمانی و چەند رێكارێكیش لە دەرەوەی تەكیەكە گیراوەتەبەر تا دەروێشەكان تێكەڵی خەڵك نەبن و مەراسیمەكە بەبێ كێشە بەرێوەبچێت.
جێی باسە، لافیتەیەكی گەورە كە لە شوێنی رێوەڕەسمی بەخاكسپاردنی شێخ محەممەد هەڵواسراوە و وێنەی كوڕ و باوكی لەسەرە، لەسەر زاری شێخ محەممەدەوە نووسراوە:ئەو رێنوێنییانەی لە شێخ نەهرۆوە دەردەچن، بەمانای رێنوێنی لە خودی شێخەوە دێت، چونكە ئەو كوڕی گەورە و وەكیلی شێخە، هیچ كەسێك نوێنەرایەتی تەریقەتەكەی ناكات لە پاش شێخ ، جگە لە شێخ نەهرۆ، شیخ نەهرۆ پشتیوان بە خوا داهاتووی ئێوەیە و جگە لەو ئێوە هیچ شێخێكی دیكەتان نییە.
جێگرەوەی شێخ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی ، هیچ مشتومڕێكی دروست نەكرد، چونكە شێخ هەرزوو ئەو پرسەی یەكلایی كردەوە و كوڕە گەورەكەی بە جێگرەوەی خۆی دەستنیشانكرد.
شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی، رۆژی چواری تەممووزی 2020 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆچی دواییكرد.