گێتی
ترەمپ: بایدن دزی لێكردووم
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی تووندی كردە سەر جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، جۆبایدن بە دزینی سیاسەتی ئابووریەكەی.
شایەنی باسە، دوای رۆژێك لە راگەیاندنی پلانی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ئەمەریكی لەلایەن جۆ بایدن، پاڵێوراوی پاڵپشتلێكراوی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە هێرشی تووندی كرایە سەر بەتۆمەتی دزینی پرۆپۆزەڵەكەی سەبارەت بە كڕینەكانی ئەمەریكا.
ئەمرۆ هەینی لە میانی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەیدا لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی رۆژنامەنووسێكدا ووتی "ئەو لێمی دزی، بەڵام هەگیز ناتوانێ لێمی بسەنێت، ئەو حەزی لە دزینە" كە مەبەست لێی دزینی دروشمەكانیەتی كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا وەك مۆركی خۆی دووبارەی دەكاتەوە وەك دووبارە بەهێزكردنەوەی ئەمەریكا.
جێگەی ئاماژەیە ئەو هێرشەی ترەمپ بۆسەر بایدن لەمیانی ئەوەدا هات كە رۆژێك پێشتر، جۆ بایدن لە ویلایەتی پەنسلڤانیا وەك بەشێك لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان باسی لە پلانێكی جەماوەری گەلی ئەمەریكا كرد بۆ پتەوكردنی ئابوری ئەمەریكا و دووبارە بونیادننەوەی ئەمەریكا بەشێوەیەكی باشتر، كەتیایدا زیاتر لە 5 ملیۆن دەستی كاری نوێ لەخۆ دەگرێت، ئەو پلانەی بایدن وەك بەهێزترین پلان دێت لەنێوان ئەو 4 پلانە ئابوورییەی كە بڕیارە لە هەفتەكانی داهاتوودا بیخاتەڕوو.
هەروەها پلانەكەی بایدن بەبڕی 400 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بۆ كڕینی بەرهەمهاتووەكانی ئەمەریكا وەك چیمەنتۆ و بەرد و ئەو موادانەی كە بۆ دووبارە بونیادنانی ژێرخانی ئابووری وڵات بەكاردێت، هەروەها پلانەكە بڕی 300 ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت بۆ مەوادی هونەری وەك؛ ئۆتۆمبێلی كارەبایی و تەكنەلۆجیای پیشەسازی و جی 5.