گشتی

لە چ حاڵەتێكدا ژن بۆی ھەیە داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە چ حاڵەتێكدا ژن بۆی ھەیە داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات ؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رەوا محمد مامە عزيز، پارێزەر لە بابەتێکیدا باس لەو حاڵەتانە دەکات کە ژن دەتوانێت داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی بکات بەپێی یاسا، ئاماژەی بەوەکردووە بەپێی مادەی 43، لە یاسای باری كەسی عیراقی، چەند حاڵەتیك دیاریكراون كە رێگە بە ژن دەدەن داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات، لەوانە:

یه‌كه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی به‌ندكردنی پیاوه‌كه‌، ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ سال سزا بدرێ به‌ مه‌رجێ ده‌بێ سالێك له‌ ماوه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ر چووبێت.

دووه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی وازهێنانی پیاو له‌ ژنە‌كه‌، ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو بۆ ماوه‌ی سالێك به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا ژنه‌كه‌ی به‌جێبهێلێت.

سێیه‌م: نه‌گواستنه‌وه‌ بۆ مالی هاوسه‌ری ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ دوای به‌رواری گرێبه‌ستی ماڕه‌برین داوای گواستنه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ركه‌ی نه‌كرد.

چواره‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی گرفته‌ سێکسییەکان، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌یتوانی كاری سه‌رجێی له‌ گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.

پێنجه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌زۆكی، ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌زۆك بێت وه‌ چاره‌سه‌ری نه‌بێت.

شه‌شه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كان، ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌ساغ بێت و زیان به‌ ژنه‌كه‌ بگات.

حه‌وته‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی دابیننه‌كردنی بژێوی، ژن بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ بژێوی ژنه‌كه‌ نه‌دات به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا له‌م كاته‌دا ته‌نها ماوه‌ی شه‌ست رۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ پیاوه‌كه‌.
Qaiwan
Qaiwan