عیراقی

مستەفا كازمی هەڕەشە لە دز و گەندەڵكاران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی هەڕەشە لە دز و گەندەڵكاران دەكات
مەودا میدیا-

لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسە سەربازییەكان بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت دەدزن لە دەروازە سنوورییەكان. هەروەك لە دەروازی سنووریی مەندەلی ئاماژەی بەوەشكرد "قۆناغی جێبەجێكردنی یاسا دەستیپێكردووە و لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت لە دەروازە سنوورییەكان دەدزن".

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانەی بەسەركردنەوەی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عیراق- ئێران لە سنووری پارێزگای دیالە وتی "سەردانیكردنم بۆ دەروازە سنوورییەكان پەیامێكی روونە بۆ دز و گەندەڵكاران بەشێوەیەك كە چیتر رێگەیان نادرێ دزی لە ماڵی میللەت بكەن لە دەروازە سنوورییەكان، هەروەها لەسەر سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پێویستە دژایەتی گەندەڵی بكەن، چونكە ئەوە داواكاریی خەڵكە".
 
ئەمڕۆ شەممە، سەركردایەتیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رایگەاند بەشێوەیەكی تەواوەتی كۆنترۆڵی دەروازەی سنووریی مەنزەریە و مەندەلییان كردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی كۆتاییهێنان بە كاركردنی كۆمەڵە كەسانێك كە دەستیانگرتبوو بەسەر دەروازە سنوورییەكاندا و گەندەڵییان تێدا دەكرد.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی وتووە "لە دز و گەندەڵكاران نابوورین و یاسایان بەسەردا جێبەجێدەكەین، هەروەك پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوكارمان بن بۆ خزمەتكردنی خەڵك و بەرەوپێشبردنی ئابووریی عیراق".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە