گشتی

10 دەربڕینی سیحری كە بەرانبەركەت وا لێدەكات خۆشیان بووێیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 دەربڕینی سیحری كە بەرانبەركەت وا لێدەكات خۆشیان بووێیت
مەودا میدیا- 

زانكۆی هارڤارد لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئەوەی دەرخستووە كە "بەكارهێنانی وشەی ئەرێنی كەوا كەسێك بەرانبەر كەسێكی دیكە بەكاریدەهێنێت، رۆڵی هەیە لە دروستكردنی جۆرێك لە مادەی كیمیایی بەناوی ئۆكسیتۆسین و دڵنیایی دەروونی لە مرۆڤدا زیاتر دەكات و مێشكیش وا لێدەكات بەلای وەڵامدانەوەی خۆشەویستی و سۆزدارانەدا بڕوات.

سەرەڕای ئەوەش بەكارهێنانی ئەو وشە ئەرێنییانە هەستی ئەوەت لا دروست دەكات كە بۆ هەمیشەیی تۆ باشتر بیت، بۆیە زۆربەی كەسایەتییەكانی جیهان ئەو وشە ئەرێنییانە بەكاردەهێنن.

ئەم (10) دەربڕین و گوزارشتە زۆربەی مرۆڤەكان حەزیان لێییە گوێیان لێ بێت و دەشبێتە هۆی پتەوبوونی هاوڕێتی و دۆستایەتی:

یەكەم: بیرم كردبووی، بەكارهێنانی ئەو دەربڕینە لای زۆربەمان راستییە، هەریەكەمان رۆژانە بیری كەسێك دەكەین، بەڵام پێ ناڵێین كەوا بیری دەكەین مەگەر بمانەوێ پەیوەندییەكانمان گەرموگوڕتر بكەین، لەكاتێكدا ئەگەر كەسێك لە كێشەیەكدا بێت و زۆری سەرقاڵی كردبێت، هەژەند دەبێت بە نامەیەك كە بۆی دەچێت و تیایدا نووسراوە "بیرم دەكردی، هیواخوازم ئێستا كاتێكی باش بەسەر ببەیت"، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی وردە وردە بەهێزبوونی پەیوەندییەكەتان و هاوڕێتییەكەتان بۆ دوور مەودا بەردەوام دەبێت.

دووەم: بۆچوونت لەسەر ئەمە چییە؟ لەكاتێكدا قسە لەگەڵ كەسێك دەكەیت و گرنگی بابەتێكت بۆ رووندەكاتەوە، داوای لێبكە تۆش لەگەڵی بەشدار بیت سەبارەت بە شەنوكەوكردنی بابەتەكە، زۆربەی مرۆڤەكان پێیان خۆشە گوێیان لەوە بێت پێیان بڵێیت "دەمەوێت دەربارەی ئەزموونت و ئەو چەند بابەتە زیاتر شارەزابم"، هەروەها حەزدەكەین دەربارەی سوودوەرگرتن لە ئەزموونیان بۆیان باسبكەی، سەرسامن بەوەش كە نرخ بدەیتە بۆچوونەكانیان و پێیان بڵێیت "پێمخۆشە لەسەر ئەو بابەتە بۆچوونت بزانم"، ئەو كەسانە دەگەشێنەوە كاتێك بەردەوام نرخ بدەیتە تێڕوانینەكانیان و بڵێیت "ئایا سەبارەت بەو یەك دوو بابەتە دەتوانی ئامۆژگاریم بكەی؟". ئەمە رێگەیەكی باشە بۆ ئەوەی هەستی جوان ببەخشیتە بەرانبەرەكەت، هاوڕێتی بەوە پێشدەكەوێت كە هەریەكەمان دەرفەت بدەینە ئەوی ترمان بۆ قسەكردن لەسەر ئەوەی دەیەوێت یان باوەڕی پێیەتی یان ئەزموونی كردووە.

سێیەم: دەمەوێ شتێكی نوێت لێوە فێربم، كاتێك لەگەڵ هاوڕێكەت قسە دەكەیت، باش دەبێت ئەگەر بە چەند تێڕوانینێكی جوان دڵخۆشی بكەیت، بۆ نموونە پێی بڵێیت "شێواز و رێگەی بیركردنەوەتم زۆر بەدڵە"، "هەموو جارێك كە قسە دەكەین شتێكی نوێت لێوە فێردەبم"، باشە بۆچی پێشتر بەم شێوازە بیرم نەدەكردەوە؟"، ئەو دەربڕینانە زۆر سادە و ئاسانن، بەڵام ئەوە بزانە كەوا كاریگەریی ئەرێنی زۆرباشی لەسەر بەرانبەرەكەت دەبێت و نزیكی دەكاتەوە لێت، هیچ هەلێك بۆ ئەنجامدانی ئەو بیرۆكەیە لەدەست مەدە.

چوارەم: دواجار كە یەكەمان بینی لەبارەی ئەوانەوە قسەت بۆ كردم: باشترین رێگە بۆ نزیكبوونەوەت لە كەسێك ئەوەیە ئەو هەستەی لا دروستبكەی كە تۆ گوێی لێدەگری، یان پرسیاری لێبكەیت و باسی ئەو كارانە بكەی كە پێكەوە كردووتانە، لەوانەش گرنگتر ئەوەیە پێی بڵێیت "دواجار كە یەكمان بینی باسی ئەنجامدانی ئەو كارەت بۆ كردم، باشە چیتكرد و كارەكان چۆن دەڕۆن بەڕێوە؟"، یان "دواجار كە یەكمان بینی باسی ئەنجامدانی پرۆژەیەكت بۆ كرد، كارەكان باش بەرەوپێش دەچن؟"، یان "دواجار كە یەكمان بینی وتتان كە باوكت تەندروستی باش نییە، هیوادارم ئێستا باش بووبێت"، هەروەها پرسیاری تەندروستیی دایكیشی لێبكە و دەبێتە خاڵی بەهێز بۆت.

پێنجەم: ئامۆژگارییەكانت لە گوێ دەگرم: كەسێك چەند دڵخۆش دەبێت كاتێك گوێی لێ دەبێت ئامۆژگاری و قسەكانی سوودیان بۆ كەسێكی دیكە هەبووە، مرۆڤەكان پێیان خۆشە ئامۆژگارییەكانیان بە گرنگ وەربگیرێن، دڵخۆش دەبن پێیان بڵێیت قسەكانت بەسوود بوون بۆم، ئەوە كاریگەریی ئەرێنی بۆ سەر پەیوەندییەكانتان دەبێت.

شەشەم: بەسەركردنەوە، مەوداكان لەنێوان مرۆڤەكان چەند دووربن، دەتوانرێت بە چەند رێگایەك نزیك بكرێنەوە، هاوڕێ یان مامۆستا و كەسێكی نزیكت لێ دوورە، دەتوانێت لەڕێگای مۆبایل یان تۆڕەكانی دیكەی كۆمەڵایەتییەوە نامەیەكی بۆ بنووسی كە چەند چركەیەك دەبات، هەواڵی بپرسە و بڵێ ئەگەر دەرفەت هەبوو پێمخۆشە یەك ببینین، یان بیرم كردی، ئەوە خەندە دەخاتە سەر لێوەكانی، هەروەها دەرفەتی هاوڕێتییەكی ماوە درێژتان پێدەبەخشێت.

حەوتەم: ئەو سیفەتەتم خۆشدەوی، هەموو كەسێك بەگوێرەی خێزان و شێوازی پەروەردەكردنی بەدەر نییە لە سیفەتێكی جوان، تەنیا باسی ئەوە لەگەڵ بەرانبەركەت بكە كە ئەو سیفەتەی جوانە و پێی بڵێ چەند سەرسامی پێی و رێزت بۆی هەیە، ئەوە دەبێتە خاڵێكی بەهێز و تێبینییەكی دروست كە گرنگیتان بۆ یەكتر زیاد دەكات، بۆ نموونە بڵێ "چەند باش بووە زمانە ئیسپانییەكەت، رێز لە هەوڵدانەكانت دەگرم"، یان "زۆر سەرسامم بە شێوازی مامەڵەكردنت لەگەڵ دەوروبەرت"، ئەوە دەبێتە دەرفەتێكی گەورە و باش بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی باش و بەسوود.

هەشتەم: ئەو چالاكبوونەتم زۆر بەدڵە، هیچ كەسێك ئەو قسەیەت فەرامۆش ناكات كە تۆ راستییەكی خۆی پێ بڵێی، بۆ نموونە "تۆ خاوەن وزەیەكی زۆر باشیت، دوای هەموو پێكەوەبوون و دانیشتنێكمان هەست بە باش بوون دەكەم"، یان "ئەو چالاكبوونەتم بەدڵە"، یان "سەرسامم بەوەی بەردەوام ئامادەیی وەڵامدانەوەت تێدایە"، ئەو دەربڕینانە ئەگەرچی هەندێكجار قورس دێتە سەر زمان، بەڵام دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەكەتان.

نۆیەم: ئەوەتم بیركەوتەوە كاتێك ئەو بابەتەم بینی، زۆر لە كاتت ناگرێ كاتێك نامەیەك بۆ هاوڕێیەكت دەنووسی و پێی دەڵێت كاتێك ئەو نووسینەم خوێندەوە یان گوێم لەو گۆرانییە گرت یان سەیری ئەو فیلمەم كرد تۆم بیركەوتەوە، بێ ئەوەی دەستی خۆی تێدا هەبێت زیاتر هەستی بۆت دەبێت، مرۆڤەكان حەزیان لە شتی چاوەڕواننەكراوە لەكاتی چاوەڕواننەكراودا.

دەیەم: سوپاس بۆ باشیت، ئەگەر دەتەوێت هاوڕێیەكی باش و بەختەوەر بەدەستبهێنیت، ئەوا گوێی لێبگرە بێ ئەوەی رووبەڕووی ببیتەوە، پاشان پێی بڵێ "ماوەیەكی زۆر تێپەڕی بەسەر بینینتدا، بەڕاستی سەرەتایەكی جوان بوو"، یان "سوپاس كە تۆ باشیت"، بەم جۆرە دەربڕینانە مرۆڤەكان دڵیان خۆش دەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد