عیراقی
كۆرۆنا هەڕەشە لە مانەوەی مستەفا كازمی لە حكومەتەكەی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەهێنێتە دەنگ و رایدەگەیەنێت كە بڕیار بەدەستانی وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە بڕیاری هەڵە دەدەن و ئەوانیش چیتر بێدەنگ نابن.
لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندووە "یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی شکستی حکومەتی مستەفا کازمی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بوونی کەسانی دەسەڵاتداری ناو وەزارەتی تەندروستییە کەوا بڕیاری هەڵە دەردەکەن".
ئەو لیژنەیە ئەوەشی وتووە "ئەو کەسە دەسەڵاتدارانەی لەناو وەزارەتی تەندروستیدا کاردەکەن بۆ لاوازکردنی وەزیرەكان كاردەكەن بە جۆرێك لەبەردەم رای گشتیدا وەک کەسانی بێتوانا لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا دەربکەون".
سەبارەت بە داهاتووی حكومەتەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران نووسیویەتی "ئەگەر حکومەتەكەی بەڕێز كازمی دەستلەکاربکێشێتەوە یان بڕوخێت، ئەوا هۆكاری سەرەكی ئەوەیە کە شکستیهێناوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا".