گێتی
هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریكای سەردەمی بایدن دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
مەحمود واعیزی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام نادات تەنانەت ئەگەر جۆ بایدن، بەربژێری دیموكراتەكان سەركەوێت لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ شەو، واعیزی، لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوەكرد "هیچ جیاوازییەك لەنێوان ترەمپ و بایدن دا نییە، هەر كامێكیان سەربكەوێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ناكەین"، هەروەها وتیشی "لەوانەیە رێككەوتنێكی درێژ مەودا لەگەڵ چین ئەنجام بدەین لە كۆتایی ساڵی نوێ".
واعیزی لە چاوپێكەوتنەكەیدا هێرشیكردە سەر ئەمەریكا و بە هۆكاری درووستكردنی بۆشایی نێوان بەرپرسان و شەقامی ئێرانی تۆمەتباری كرد و وتی "ئەمەریكا ناتوانێت درز بخاتە نێوان بەرپرسان و هاوڵاتیانی ئێرانی لە رێگەی سەپاندنی سزای ئابووری و جەنگی دەروونییەوە".
سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەكانی ئێران لە ئیمزاكردنی گرێبەستی درێژ مەودای 25 ساڵی لەگەڵ چین، واعزی وتی "هەندێك لە بەندەكانی گرێبەستەكە ئاڵۆزی تێدایە و هەتا ئێستا گرێبەستەكە لەنێوان ئێران و چین بە كۆتا نەگەیشتووە".
جێگەی ئاماژەیە، لەمیانی چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران و چین بەدرێژی گفتوگۆ كراوە لەسەر بەڵگەنامەیەكی هاوكاری بۆ ماوەی 25 ساڵ لەنێوان هەردوولادا، یەكەم رەشنووسی بەڵگەنامەكەش لەلایەن ئێرانەوە دراوە بە چین و چینیش رایگەیاندووە چوارچێوەی بەڵگەنامە روونە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە رێككەوتنی كۆتایی لەسەری.