عیراقی

لە عیراق و هەرێمی كوردستان هەزار و 645 هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق و هەرێمی كوردستان هەزار و 645 هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رايگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر لە هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، كۆی چاكبوونەوەش 44 هەزار هاوڵاتی تێپەڕاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 11 هەزار و 154 هاوڵاتی لە شارەكانی عیراق كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 312 كەس تووشی كۆرۆنا بوون".

هەروەها "لەماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا هەزار و 645 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە".

كۆی چاكبوونەوە لە عیراق گەیشتە 44 هەزار و 727، كۆی تووشبوون گەیشتە 77 هەزار و 506 كەس، كۆی مردن گەیشتە سێ هەزار و 150 كەس.
Qaiwan
Qaiwan