عیراقی

لەسەر داوای بەرهەم ساڵح فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی حكومی دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر داوای بەرهەم ساڵح فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی حكومی دەرچوو
مەودا میدیا-

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوكایەتیكردن پێی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد فەوزی ئەلزەیدی، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و پرۆژەكان لە وەزارەتی كارەبای عیراق دەركرد.

پێشتر ئەلزەیدی لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقی تۆمەتبار كردبوو بە وەرگرتنی بەرتیل و پێدانی پرۆژەی گەورە لە وەزارەتی كارەبا بە كەس و بازرگانە نزیكەكانی خۆی. لە بەرانبەریشدا راوێژكاری یاسایی لە سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق بەناوی بەرهەم ساڵح سكاڵای یاسایی لەسەر ئەلزەیدی تۆماركرد.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان