گێتی

شەڕی ترەمپ و بایدن دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی ترەمپ و بایدن دەستیپێكرد
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

جۆ بایدن، پالێوراوی پاڵشتیكراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لە هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو، هێرشی تووندی كردە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا  و بە گەندەڵترین سەرۆكی ئەمریكا لە مێژوویی نوێدا ناوی برد.

بایدن لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "لە پێشتردا وتوومە و ئێستەش دووبارەی دەكەمەوە ترەمپ مەترسییە بۆسەر داهاتووی دیموكراتیمان و پێویستە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بیكەینە دەرەوە".

هەروەها ئەوەشی وتووە "هەتا ئەم ساتە ترەمپ خراپترین كەسە كە بووبێت بە رێبەرمان، لەئێستادا ئێمە پێویستمان بە رابەرێكی راستیە". هەروەها ئەوەشی وتووە "ژیان لەسەر پەتی گرەوە".

بایدن ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ئێستادا ئەمەریكا زیاتر لە 3 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنای هەیە و زیاتر لە 130 هەزار كەسیشی مردوون، لەگەڵ ئەوەشدا ترەمپ هێشتا دەڵێت  خەریكە كۆرۆنا بەرەو نەمان بچێت". بایدن بەسەر سوڕمانەوە دەلێت "ئەوە جێگەی بڕواپیكردن نییە!".

لەبەرانبەردا ترەمپ گاڵتە بە بایدن دەكات و دەڵێت "ئایا كەس هەیە بڕوابكات كە ئەو راپرسیانە راستبن، بەڵكو بەپێچەوانەوە راپرسیيەكانی ئێستاش هاوشێوەی راپرسیيەكانی  2016 هەمووی ناراستن". هەروها دەشڵێت "بایدن بەجێماوە، ئەو ناتوانێت سەركەوێت بەسەر چەپە رادیكاڵەكان یان بەسەر تاوان يان ...هتد، تەنانەت بایدن نزیك نییە لەوەی بتوانێت دووبارە ئابووری وڵات بوونیاد بنێتەوە".

شایەنی باسە، ئەو هێرشكردنە بۆ سەر یەكدی لە نێوان ترەمپ و بایدن لەكاتێكدا بوو كە ئەمەریكا لیستی قوربانییەكانی كۆرۆنای وڵاتانی جیهانی بڵاوكردەوە كە وادەردەكەوێت ئەمەریكا شكستی هێناوە لە بەڕێوەبردنی قەیرانی كۆرۆنا. بایدنیش كەسێكە بێوچان لەهەوڵدایە بۆ دوورخستنەوەی ترەمپ لە كۆشكی سپی لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا، كە بەلای جەماوەرەكەیەوە بایدن پسپۆڕە لەكاروباری سیاسەتی دەرەوە و خاوەن ساڵانێكی زۆرە لە ئەزموونی فەرمانڕەوایی وڵات و هەروەها خاوەن زمانێكی پاراوای بڕوا پێهێنەرە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان