کوردستانی

خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لەسەر هەواڵێكی سوریا هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لەسەر هەواڵێكی سوریا هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو هەندێ هەواڵ بڵاوكرانەوە گوایە خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان منداڵان بە چەكدار دەكەن، ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانە دورن لە راستییە و رێككەوتنمان لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی هەیەو لە پەیڕەوی ئێمەدا نییە.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵی بە چەكداركردنی منداڵان لە خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا رەتدەكەینەوە و ئەو هەواڵانە دورن لە راستییەوە، ئەوە لەگەڵ بەرنامە و پەیڕەوی خۆبەڕێوەبەری یەك ناگرێتەوە".

ئەوەشی باسكرد "لە رابردوو و لە ئێستاو بۆ داهاتووش خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا كاری لەو شێوەیەی نەكردووە و ناكات، ئێمە دژی ئەوەین منداڵ بە چەكدار بكرێت".

وتیشی "ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ئەو پرسە، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە هەندێ سایت و دەزگا و رێكخراوی سوریین بۆ دژایەتی كردنی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان