کوردستانی
قەزایەكی پارێزگای سلێمانی مەترسی لەسەر درووستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا 15 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەكه لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانیان لە دەستداوە، قایمقامییەتی قەزاكەش داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بپارێزن.
قایمقامييەتى قەزای سەیدسادق بڵاویكردەوە "تائێستا 15 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، دانیشتوی قەزای سەیدسادق گیانیان لە دەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، هاوڵاتیيەكی تەمەن 43 ساڵی قەزاكە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا".
باس لەوەشكردووە "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی خۆپارێزی بن و رێنماییەكان جێبەجێ بكەن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان".