کوردستانی
رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێك گیانی لە دەستداوە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كەلار كراوە بۆ توێكاری.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە"بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەسەر رێگای ناحییەی قۆرەتوو-صاڵح ئاغا، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی پاتڕۆڵ-ترێلەیەکی بەڕاد روویدا لەئەنجامدا شۆفێری پاتڕۆڵەکە بەناوی، سەردار حسن مەعروف، لەدایکبووی 1997 دانیشتووی ناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار گیانی لەدەستدا".
باس لەوەشكراوە "بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو براوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەند کراوە".