کوردستانی

پەرلەمانتارانی كوردستان خۆیان خانەنشین ناكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارانی كوردستان خۆیان خانەنشین ناكەن
مەودا میدیا-

بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا حەوت پەرلەمانتار فۆڕمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینیيان پڕكردووەتەوە و دەشڵێت، هیچ پەرلەمانتارێكی خولی پێشوو فۆڕمەكەی پڕنەكردووەتەوە.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا تەنیا ئەو حەوت پەرلەمانتارەی خولی  ئێستای پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان، فۆڕمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینییان پڕكردووتەوە".

وتیشی "هیچ پەرلەمانتارێكی ئەم خولە، لە فراكسیۆنە جیاوازەكان ئەو فۆڕمەی پڕنەكردووەتەوە و پەرلەمانتارانی خولی پێشووش ئەو فۆڕمەیان بۆ رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پڕنەكردووەتەوە".

باسی  لەوەشكرد "ماوەی ئەو فۆڕمە تا سەرەتای مانگی ئاب بەردەوام دەبێت، واتە دوو هەفتەی تر ماوەی رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بەردەوام دەبێت".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan