کوردستانی

كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە كردنەوەی وێستگەی هەڵمی خەبات لە هەولێر، بەرێژەی لەسەدا 10 كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت، هەموو هەرێمی كوردستانیش سودمەنددەبێت لەو وێستگەیە.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "وێستگەی هەڵمی خەبات لە دوو یەكە پێكهاتووەو هەر یەكەیەك بڕی 150 مێگاوات كارەبا دەدات و بە سوتەمەنی رەش كار دەكات".

وتیشی "سوتەمەنی بۆ وێستگەكە لە رێگەی بۆرییەوە دەبێت كە دێتە ناو وێستگەكەو بە تانكەر بۆی ناگوازرێتەوە، لەلایەن كۆمپانیایەكی كۆریای باشور دروستكراوە و زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەو وێستگەوە بەرێژەی لەسەدا 10 كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و هەموو ناوچەكان لێی سودمەنددەبن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan