تەندروستی

بە 10رێگا چارەسەرى تەمەڵى لە بەیانیاندا بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە 10رێگا چارەسەرى تەمەڵى لە بەیانیاندا بکە
مەودا میدیا-

زۆربەی مرۆڤەکان کە بایانیان لە خەو هەڵدەستن تەمەڵی لەشیان دادەگرێت و ئارەزووی هیچ ئیش و کارێک ناکەن و لە جێگای بووستن نایەنەدەرەوە، بۆ خۆدەربازبوون لە تەمەڵی بەیانیان پێویستە ئەم رێگایانە بگریتە بەر.

یەکەم: زوو بخەوە، بۆ ئەوەى بەیانیان زوو لەخەو هەستیت پێویستە کاتى پیویستى تەواو بە لەش بخەویت کە نزیکەى 8 کاتژمێر و هەموو شەوێک با کاتى خەوتنت دیارى کراو بێـت.

دووەم: بیربکەوە لە هۆکارێکى باش بۆ زوو هەستان، بەیانیان و سەرەتاى رۆژەکانت بە چالاکى دەست پێ بکە ,وەزش یان بەپێ رۆشتن بێت,یان تەنانەت ئەگەر نان خواردن بێت لەگەڵ خێزانەکەت.

سێیەم: بەکارهێنانى کافایین لە خواردنەوەکان کەم بکەرەوە، ئەو کەسانەى حەز بە خواردنەوەى قاوە دەکەن  بەیان لە دوو کوپ زیاتر نەخۆنەوە بەپیچەوانەوە کاریگەرى خراپى هەیە بۆ زوو خەوتن.

چوارەم: خۆت بکێشەرەوە، خۆکێشانەوەى بەیانیان لە دواى خەو کاریگەرى باشى هەیە لەسەر بەخشینى ووزە و هەستێکى باشت پێ دەبەخشێـت.

پێنجەم: خواردنى نانى بەیانى، گرنگى بدە بە خواردنى نانى بەیانى, چونکە بەدرێژایی رۆژ ووزەیەکى باشت پێ دەبەخشێـت.

شەشەم: خۆشۆردن، خۆشۆردن لە بەیانیاندا هەستى ژیانەوە و چاکبوونى جەستە و مێشکت پێ دەبەخشێـت ,ئەمە جگە لەسوودى پاکوخاوێنى.

حەوتەم: هەناسەى قوڵ، هەڵمژین و دانەوەى هەناسەى قوڵ چارەسەرێکى باشە بۆ تەمەڵى.

هەشتەم: ئاو خواردنەوە، ئەگەر جەستەت ووشک بێـتەوە, دەبێـتەهۆى دەرکەوتنى تەمەڵى، خواردنەوەى کوپێک ئاو لە بەیانیانداو لەپێش نان خواردن بە گەدەى خاڵى, سوودێکى باشى هەیە بۆ پاککردنەوەى گەدە و ریخۆڵە و لەهەمان کاتدا ووزەت پێ دەبەخشێت.

نۆیەم: وەرزش کردن، وەرزش کردن باشترین چارەسەر بۆ گرفتى خەو، وەرزش کردن لە بەیانیاندا جگە لەچالاک کردنى جەستە، هۆکارێکە بۆ داواکردنى لەش بۆ پشوودان و پێویستى خەوتن.

دەیەم: دەنگى بە ئاگاهێنانەوەى بەیانیانت(تەوقیتى لەخەوهەستان) لەسەرخۆ بێت، دەنگێکى نەرم و هێواش بۆیە ئاگاهێنانەوە لە بەیانیاندا باشتر لە دەنگى بەرز و ئاوازى بێزارکەر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە