کوردستانی

زانیاری لەبارەی هاتنی هێزە تایبەتەكەی عیراق بۆ كوڵەجۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی هاتنی هێزە تایبەتەكەی عیراق بۆ كوڵەجۆ
مەودا میدیا-

بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمایی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێش چەند رۆژێك، سوپای تایبەتی عیراق بەنیازبوون لەنزیك كوڵەجۆ سەربازگە دانێن، بەڵام ئاسایشی ناوچەكە رێگەی نەداوە و ئەوانیش گەڕاونەتەوە و ئێستا لەگەڵ پۆلیسی گەرمیان سەربازگەی هاوبەشییان داناوە.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولا بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش چەند رۆژێك هێزی تایبەتی سوپای عیراق، هاتنە نزیك كوڵەجۆ بە نیازی دانانی خاڵی پشكنین بوون، بەڵام لە لایەن ئاسایشی ناوچەكەوە ئەوە رەتكرایەوە و نەیانهێشت ئەو خاڵە دابنرێت، دواتر هێزه تایبەتەكە كشایەوە بۆ كفری".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا ئەو هێزە لە نزیك كفری لەگەڵ پۆلیسی گەرمیان سەربازگەی هاوبەشیان داناوە خاڵێك هەیە بەرەو كفری دەڕوات لە كارێز، پێكەوە لەو خاڵە ئاسایشی ناوچەكە دەكەن".

ماوەی چەند رۆژێكە باس لە هاتنی هێزێكی تایبەتی سوپای عیراق دەكرێت لە سنوری كوڵەجۆ و دەوروبەری و بەنیازنی دانانی سەربازگە و جێگربوونی هێزەكە لەو ناوچانە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان