کوردستانی

نامەكەی سۆران عومەر بۆ سەرۆكی پەرلەمان بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نامەكەی سۆران عومەر بۆ سەرۆكی پەرلەمان بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە نامەكەدا باسی لەوەكردووە "داواكارم لە نزیكترین كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەم نامەیەم وەك دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە "پەرلەمان بە ئەركی خۆی لە یاسادانان و چاودێری حكومەت و نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بەجێ ناهێنێت".

مانگی رابردوو بەكۆی دەنگی 57 پەرلەمانتار، سۆران عومەر پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا و رۆژی 12ی ئەم مانگەش دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ناوبراو دەركرد.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان