تەندروستی
ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دایكی سكپڕەوە بۆ كۆرپەلەكەی دەگوێزرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ سێشەممە ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەڵگەی بەهێز هەیە و دەریدەخات ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دایكی سكپڕەوە بۆ كۆرپەلەكەی دەگوێزرێتەوە.
دانیاڵ دی لۆكا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە و بەرپرسی بەشی پزیشكی منداڵان و چاودێریی وردی منداڵانی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی پاریس ئەوەی راگەیاند "ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی مەشیمەوە دەگوێزرێتەوە و منداڵەكە تووش دەكات و هەمان نیشانەكانی تووشبووی گەورەی تیادا دەردەكەوێت".
دۆ لۆكا باسی لەوەشكردووە "دەرئەنجامی توێژینەوەكە یارمەتیدەری پزیشكەكان دەبێت لە چاودێریكردنی ژنانی سكپڕ و پشكنینی منداڵانی تازە لەدایكبوو و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دایكەوە بۆ منداڵی تازە لەدایكبوو".
خ.غ