ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، دوای ئەوەی سێ رۆژ لەسەر یەك دابەزینی تۆماركرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش كاریگەری لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان و عیراق دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 40 دۆلار و 88 سەنت، هەردوو جۆرەكەش نرخیان بەرزبووەتەوە.

هەرێمی كوردستان و عیراق، بۆ داهات پشت بە نرخی نەوت دەبەستن، بۆیە هەر دابەزینێكی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەریان، بەو پێیەی لە سەدا 90 پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ دابەشكردنی مووچە.

Qaiwan
Qaiwan