کوردستانی
فراكسیۆنی كۆمەڵى ئيسلامى هۆشداری تووند دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سۆران عومەر لەسەر خواستی خۆی دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسی حزب نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەكردووە و دەشڵێت، رێگە نادەین پەرلەمان وەك بارەگای حزبی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە…
سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی پەڕلەمانتار كاك سۆران عومەر
ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕای گشتی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ ی تەموزی ٢٠٢٠ پەڕلەمانتاری فراكسیۆنمان بەڕێز (سۆران عومەر) نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كرد .
بەم بۆنەیەوە وەك فراكسیۆنی كۆمەڵ دەمانەوێت چەند ڕاستییەك بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان و دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بخەینەڕوو:
1.دەستلەكاركێشانەوەی هەر پەڕلەمانتارێك مافێكی سەرەتایی و ئاسایی خۆیەتی و بڕیارەكەی كاك سۆران عومەریش (ئەگەرچی دڵخوازی ئێمە نەبوو) ڕێزلێگیراوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین بەڕێزیان دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی سیاسیی بەو بڕیارە گەیشتووە.
2.كاك سۆران پەڕلەمانتارێكی چالاك بووەو لە ڕابردووشدا و لەپێناو دڵسۆزی بۆ كارەكەی و خەمخۆری بۆ خەڵك، كاری زۆری كردو ئێمە سوپاسی دەكەین و پێزانینی تەواومان بۆ كارو ماندوبوونی بەڕێزیان هەیەو بۆ داهاتووش سەركەوتنی بۆ دەخوازین .
3.بەداخەوە لەسەرەتاوە ئەم كەیسەی كاك سۆران بۆ مەرامی حزبیی و شەخسیی هەم بەلاڕێدا برا هەم زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەكرا، كە ئەمە سەرەتایەكی ترسناك و خراپە لەكاری پەڕلەمانیی و پرۆسەی سیاسیی و دەرەنجامی خراپی دەبێت .
4.ئێمەو خەڵكی كوردستان تەمەننامان دەكرد لەبری سەركوتكاری و بێدەنگكردنی خەڵك و نوێنەرەكانیان، لێپرسینەوە لەو لەشكرو تۆڕە ڕێكخراوانەی گەندەڵیی بكرایە كە ٢٩ ساڵە سامانی گشتیی هەرێم و ماڵی خەڵك تاڵان دەكەن و لە پاڵ دەسەڵاتدا هەریەك لەوانە بوونەتە كارەسات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك .
5.تەئكید دەكەینەوە كە پەڕلەمان پێویستە شوێنی داكۆكیكردن بێت لە مافی خەڵك و چاودێر بەسەر حكوومەتەوەو، لێناگەڕێین ئەم دەزگا نیشتمانییە وەك بارەگای حزب مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و دڵنیاشبن بەردەوام دەبین لە بەرگری كردن لەمافی خەڵك و بەگژداچوونەوەی ستەم و گەندەڵیی تا ئەم سەردەمە تاریكە كۆتایی پێدێت!
لە كۆتاییدا ئەو ڕاستییە دووپاتدەكەینەوە، نابێ بەگرێی دەرونیی و ڕقی شەخسیی و حزبیی مامەڵە و حوكمڕانیی بكرێ، ئەگەرنا دەرەنجام زیانی گەورەی بۆ خەڵك و كۆمەڵگاو حوكمڕانان لێدەكەوێتەوە.
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان
١٥ ی تەموزی ٢٠٢٠
هەولێر
ه،ع