کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بووە قوربانی ململانێی لایەنەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بووە قوربانی ململانێی لایەنەكان
مەودا میدیا-

دوای زیاتر لە شەش ساڵ و ململانێی لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بەرپرسێكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، پرسی دروستكردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كۆتایی هاتووە و دروست نابێت.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەری ئەو حزبە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكە بە مەودا میدیای راگەیاند "پرسی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كۆتایی هات، واتە هیچ نەكراوە و سەری نرایەوە و بوو بە یادگاری، هۆكارەكەشی ئەوەبوو لایەنەكان پێكنەهاتن و ململانێی زۆر هەبوو".

ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر لە 20 كۆبوونەوە لە نێوان لایەنەكانی هەڵەبجە كرا بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكە پێكبهێنرێت، بەڵام چونكە هەر یەكە داوای كورسی و پۆستی زیاتری دەكرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی لایەنەكان رێكنەكەون و حكومەتیش وازی لەو كارە هێناو هیچ نەكرا".

بەپێی هەڵبژاردنەكەی 30ی نیسانی 2014 كە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كرا، سلێمانی و هەڵەبجە یەك پارێزگا بوو، دواتر پارێزگای هەڵەبجە لە لایەن  كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 25 كورسی بۆ دانرا، یەكێتی شەش كورسی، گۆڕان پێنج كورسی، یەكگرتوو چوار كوسی، كۆمەڵ و پارتی سێ كورسی، هاوپەیمانی سۆسیالیست و شیوعی دوو كورسی و بزووتنەوە دوو كورسی و كاكەییەكان یەك كورسی.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan