کوردستانی
ئەسپێك منداڵێكی كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، منداڵێك بەهۆی ئەوەی دەستی لە پەتی ئەسپەكەیان گیربووە، ئەسپەكە رای كێشاوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە " کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی( هـ،ئـ،خ ) دانیشتووی گوندی سپێرۆ، سەر بە شارەدێی ژاراوە لە قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ تەرمەكەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".
"بە وتەی کەسوکارەکەی ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و کوڕەکەیان ویستویەتی ئەسپەکەیان راکێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە ئەسپەکەوە بووە لەدەستی منداڵەکە گیر بووە و ئەسپەکە ئەوی راکێشاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو " دۆسێی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
ه،ع

بیروڕا