ئابووری

پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە چۆن دادەنرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە چۆن دادەنرێت؟
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو پێش مانگی تەمووز پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت، دەشڵێت، ئەگەر پرۆژە یاسا بێتە ئەنجومەنی نوێنەران پشكی كورد دیاری دەكرێت وەك ساڵانی رابردوو بەڵام رێژەكەی دیاریناكرێت تا رێككەوتن دەكرێت.

جەمال شوكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو پێش مانگی تەمووز، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بەشێوەیەكی ئاسایی باس لە پشكی كورد و مووچە و پێشمەرگە و شایستەكانی تری بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت".

وتیشی "ئەگەر بودجە رەوانە بكرێت، بە دیاریكراوی باس لە پشكی كورد ناكات، چونكە ئەو بڕە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لەسەری رێكبكەون، دەكرێت رێژەی كوردیش دیاری بكرێت بەڵام دواتر رێككەوتنی لەسەر بكرێت و بگۆڕدرێت".

تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق رێككەوتنیان لەسەر پرسی بودجە و مووچە و نەوت و خاڵە سنورییەكان نەكردووە، تا ئێستاش نازانرێت كەی دەگەنە رێككەوتن لە كاتێكدا دوو مانگە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیووە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان