جیهانی
رۆحانی هێرشی كردەوە سەر ئەمەریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لە رێككەوتنی ناڤۆكی، ئەمەریكا نیازی هەبووە رێككەوتنەكە بشكێنێ و بیخاتە ئەستۆی ئێران، هۆشداریش دەداتە وڵاتانی چۆار كۆ یەك ئەگەر بیانەوێت یاسا شكێنی بكەن.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، دوو ساڵ پێش ئێستا، ئەمەریكا مافی ئێرانی پێشێلكرد، بەڵام ئێران ئەوەی نیشاندا كە ئەمەریكا وڵاتێكی یاسا شكێنە نەك ئێران، ئەمەریكای ئێستا ناتوانێت پێوەری هیچ شتێك بێت".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " بە وردی رەوتی كۆتایی هێنان بە گەمارۆی چەكی ئێرانیمان خستە ژێر چاودێرییەوە، وڵاتانی چوار كۆ یەك دەبێت ئەوە بزانن، لەو پرسەدا هیچ پەیوەندی ئێران و ئەوان و بەرژەوەندی ئێران لە ئارا نییە، بەڵكو پاراستنی مافی نێودەوڵەتی و رێككەوتنی نێودەوڵەتی لە ئاراداییە".
وتیشی "ئەگەر وڵاتانی چوار كۆ یەك بە وردی نەڕوانێتە دۆخەكە و بكەوێتە ژێر كاریگەری ئەمەریكا یاسا شكێنیی لە یاسا نێودەوڵەتییەكان كردووە".
ه،ع