کوردستانی
سبەی گەڕەكێكی گەورەی سلێمانی كارەبای نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە دەست دەكرێتەوە بە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا و بەشێكی گەڕەكی بەختیاری كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت.
لە ئاگاداریەكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی هاتووە " دانیشتوانی گەڕەکی به‌ختیاری به‌رانبه‌ر شاری جوان ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری 249 سبەی پێنجشە‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سبەی لە كاتژمێر 7ی به‌یانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
هەروەها" بەستنی پێوەرەکە بێبەرانبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، داواشكراوە هاوڵاتیان لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر هەڵیان بکەنەوە".
ه،ع