کوردستانی

پۆلیس هاککەرێک دەستگیر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس هاککەرێک دەستگیر دەکات
مەودا میدیا-

پۆلیسی وارماوا (زه‌ڕایه‌ن) دەستگیرکردنی هاککەرێکی راگەیاند، کە هەستاوە بە ‌ به‌ هاكردنی ئه‌كاونتی ژنان و كچان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تایبه‌تی كچان به‌شێوه‌ی نه‌شیاو.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی وارماوا (زه‌ڕایه‌ن) رایگەیاند "دوای به‌دواداچوونیان بۆ كێشه‌ی هاوڵاتیه‌ك پۆلیسی وارماوا توانیان كه‌سێكی هاكه‌ر ئاشكرا بكه‌ن و پاشان ده‌ستگیری بكه‌ن".

ئاماژە بەوەشکراوە "كه‌سه‌كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ هاكردنی ئه‌كاونتی ژنان و كچان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تایبه‌تی كچان به‌شێوه‌ی نه‌شیاو له‌ ئه‌كاونتی كه‌سه‌ هاكراوه‌كاندا تاوه‌ك ناچاریان بكات به‌ پێدانی باڵانسی پڕكردنه‌وه‌ی مۆبایل , له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌كاوتنی كه‌سه هاكراوه‌كاندا یاخود سوتاندنی ئه‌كاونته‌كان".

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەس هاتووە "له‌ ئێستادا كه‌سه‌ هاكه‌ره‌كه‌ به‌ بڕیاری دادگا به‌نده‌ به‌ ماده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان