کوردستانی
ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت بەردەوامین لەگفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دۆخێكی ئیجابی هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد، ئاماژەی بەوەشکرد پەیڕەوی دیاری كردنی مەرجەكانی دامەزراندنی پلە تایبەت پەسەندكراوە كە پەیوەستن بە بڕوانامە و ساڵانی خزمەت بۆ ئەوەی كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "بەردەوامین لەگفتووگۆ لەگەڵ بەغدا دۆخێكی ئیجابی هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن، دەستوریش بنەمای ڕێككەوتن دەبێت هەر لەم چوارچێوەیەش دەمانەوێ بگەین بەڕێككەوتن، دواكەوتنی شاندەكەش بابەتەی تەكنیەكە و لەداهاتوویەكی نزیكدا شاندەكە دەچێتە بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "پابەندین بە دابینكردن و دابەشكردنی مووچە و بەرپرسین، دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستی حكومەتی هەرێمە تاوەكو دەگەین بەو مافە داراییەی لەگەڵ بەغدا، چونكە ئێستا دەبێ لێكەوتە داراییەكان بەهۆی كۆڕۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لەبەرچاو بگیرێت و نابێت ئەمە بەسیاسی بكرێت و لەلاپەڕەی فەڕمی دەزگا ڕاگەیاندنەكان بكرێتە مانشێت، لەهەمان كادا ئەگەر یاسای چاكسازی بەتەواوی زۆرێك لەكێشەكان،چارەسەر دەبن"

وتیشی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سێ بابەتی سەرەكی بڕیاری لەسەردراوە، لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی دوو پەیڕەو پەسەندكراون هەروەها پەیڕەوەی سندوقی خانەنشینی سەرجم فەرمانەران پەسەندكراوە باكۆی دەنگ، ئەمەش پاداشتێكی زۆركەمە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی خزمەتی هەرێمی كوردستانیان كردوە، چۆنیەتی بەڕێوەبردن و كۆكردنەوەی شایستە داراییەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوكارتانەی دابەشكراون بەسەر هاوڵاتیان بەپێی پێشنیازی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ وشارەوانی دەبێ یەكلابكرێنەوە و تاپۆبكرێن بەپێی یاسا ئیجرائات و مەرجە یاساییەكان، تاوەكو 18ی 12ی 2018 ئەو زەویانە تاپۆدەكرێن, هەروەها پەیڕەوی دیاری كردنی مەرجەكانی دامەزراندنی پلە تایبەت پەسەندكراوە كە پەیوەستن بە بڕوانامە و ساڵانی خزمەت بۆ ئەوەی كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێت و لەمەودوا ئەوە جێبەبەجێ دەكرێت بۆ باشكردنی ئەدای حكومەت".
س.س