کوردستانی

داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک شوانکار و جوتیار برینداربوون.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بنکەی ئاسایشی ناحیەی کۆکسی سەر بە قەزای کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 6:00 ژمارەیەک چەکداری داعش بە چەکی نیشانشکێنی بێدەنگ هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک شوانکار و جوتیاری گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی هێرشەکەدا 5 کەس برینداربوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەو کەسانە بەناوی (حەمید ئەحمەد) قادر گیانی لەدەستداوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان