کوردستانی

مژدەیەکی خۆش بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا (Favipiravir 200mg Tablet) کە دەرمانێکی پێشبینیکراوی وڵاتی روسیایە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێستادا لە کۆگاکانی  بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێر بەردەستە و بڕیارە بەسەر سەنتەرەکانی کۆرۆنادا دابەش بکرێت.

د.شێروان حەمەد ئەمین عەزیز، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا (Favipiravir 200mg Tablet) لە ئێستادا لەناو کۆگانی بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێردا بەشێکی باش ئامادەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە سبەی لە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی دەست بە دابەشکردنی ئەو دەرمانە بکرێت بەسەر سەنتەرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و لەرێی پزیشکانی پسپۆڕی سەنتەرەکان ئەو دەرمانە دەدرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو دەرمانە هۆکارێکی زۆر باش دەبێت بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چوار بۆ حەوت رۆژ لەدوای بەکارهێنانی دەرمانەکە تووشبووی کۆرۆنا بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە".

سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە دکتۆر شێروان وتی "دەرمانەکە بەشێوەی حەبە لە رۆژی یەکەمدا دەبێت دوو ژەم بەکاربهێنرێت واتە لە بەیانیان 8 دەنک حەب و ئێواران 8 دەنکی دیکە، هەروەها دواتر بۆ ماوەی سێ رۆژ هەر ژەمێک دەکرێت بە 4 دەنک حەب، دەبێت نەخۆش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت لەسەری".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان