کوردستانی

دوو تووشبووی کۆرۆنا لەم قەزایەی هەرێم گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تووشبووی کۆرۆنا لەم قەزایەی هەرێم گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ له‌ قه‌زای سه‌یدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆمار كران، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لەو قەزایە بۆ 17 کەس بەرزبووەوە.

قائیمقامییه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی ته‌مه‌ن (50، 66) ساڵ و دانیشتووی قه‌زاكه‌یان دوای مانه‌وه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ قه‌زای سه‌یدسادق، له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه‌ تا ئێستا 17 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan