جیهانی

ئێران تووشی زیانێکی زۆربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران تووشی زیانێکی زۆربوو
مەودا میدیا-

بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای بوشەهری ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی کە لە کارگەیەکی دروستکردنی كەشتی کەوتوەتەوە لە بەندەری بوشەهری ئێران نزیکەی 10 كەشتی سوتاون و زیانێکی زۆری داوە.

جیهانگیر دەهقانی، بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە "ئاگرەکە ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بووە لە کارگەیەکی دروستکردنی كەشتی و بەهۆیەوە حەوت كەشتی سوتاون و زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە".

باسی لەوەشکردووە "ئاگرەکە زیانێکی زۆری بەر ئەو کارگەیە داوە، بە هەوڵ و توانای تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئاگر کوژێنەوە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی زۆری با و ئەو ماددەیەی کە كەشتیەكانى پێ دروستکراوە وایکردووە کە ئاگرەکە درەنگتر لە کاتی خۆی کۆنترۆڵ بکرێت و زیانێکی زیاتر بدات".

ە،ع

Qaiwan
Qaiwan