جیهانی
لە وان حەوت ئەندامی هێزە ئاسمانییەكانی توركیا كوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندنەكانی توركیا بڵاویانكردەوە حەوت ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیانەوە لە نزیك شاری وان گیانیان لەدەستداوە و وەزیری بەرگریی توركیاش چووەتە ناوچەكە و بەدوای هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕكەكە سەربازییەكەوەن.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی چاودێریی سوپای توركیا لە ئاسمانی شاری وانی باكووری كوردستان كەوتووەتە خوارەوە و حەوت ئەندامی هێزە ئاسمانییەكانی توركیای تیادا بووە و گیانیان لەدەستداوە كە دووانیان فڕۆكەوان بوون.
بەپێی زانیاریی تایبەت ئەگەری زۆری هەیە ئەو فڕۆكەیە لەلایەن گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پێكرابێت وەك وەڵامدانەوەی سوپای توركیا لە بەرانبەر ئۆپەراسیۆنی داگیركاریی هەفتانین كە ماوەی سێ هەفتەیە بەچڕی بەڕێوەدەچێت.
خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتووەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكە و رایگەیاندووە بەدواداچوون بۆ هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە دەكەن.