گێتی

ئەگەر ترەمپ هەڵبژاردنەكان بدۆڕێنێت بەئاسانی كۆشكی سپی بەجێناهێڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر ترەمپ هەڵبژاردنەكان بدۆڕێنێت بەئاسانی كۆشكی سپی بەجێناهێڵێت
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

هیلاری كلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمەریكا و هاوسەری بیل كلینتۆن، 42 هەمین سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامادەبێت لە ئەگەری نكوڵیكردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە چوونەدەرەوەی لە كۆشكی سپی ئەگەربێت و لەهەلبژاردنەكانی 3ی نۆڤەمبەری داهاتوو شكستی هێنا.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە میانەی چاوپێكەوتنی هیلاری كلینتۆن لەبەرنامەی (زە دەیلی شۆ) كە تریفۆر نوح، پێشكەشكاری بەناوبانگی كۆمیدی بەرەگەز ئەفریقی پێشكەشی دەكات، ئاماژەی بەوەكرد "نابێت رێگە بدەین بەكپكردنی دەنگی دەنگدەران و دەستێوەردانی دەرەكی لەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵدا".

هیلاری، لە وەلامی پرسیارێكی نوح سەبارەت بەوەی ئەگەر ترەمپ شكستی هێناو لەبەرانبەردا دەستیكرد بە رەخنەگرتن و سەرزەنشتكردن و هەروەها هەڵبژاردنەكەی بە ناشەرعی ناوبرد بەبیانوی دەنگدان لە رێگەی ئیمەیلەوە، هیلاری وتی "بڕوام وایە لەوكاتەدا بە ئاسانی ترەمپ كۆشكی سپی بەجێناهێڵێت، بۆیە پێویستە ئامادەی ئەوەبین".

شایەنی باسە، پێشتر چەندجارێك ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كردووە ئەگەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە رێگەی ئیمەیلەوە بێت ئەوا فێڵی تیدا دەكرێت و وابیردەكاتەوە بەئاسانی كۆشكی سپی بەجێناهێڵێت.

جێگەی ئاماژەیە، هیلاری كلینتۆن پێشتر پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموركراتەكان لە لەدژی دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوی كۆماریەكان لە هەلبژاردنەكانی داهاتوو بۆ گەیشتنی بایدن بە كۆشكی سپی.

لەبارەی كەسایەتی بایدنەوە، هیلاری وەك سەركردە ناوی برد و بە پێویستیەكی گرنگی وڵاتی زانی،  هەروەها وتیشی "بایدن هەموو تایبەتمەندیەكانی سەرۆكێكی راستەقینەی تێدایە و وەك هەندێك سەرۆك وەك ئەكتەرێكی شانۆكار لەسەر تەلەفزیۆن رۆڵ ببینێت.

لە ئێستادا جۆ بایدن، راكبەرێكی سەرەكی دۆناڵد ترەمپە و لە زۆربەی راپرسیەكاندا بە دەنگێكی زۆر لە پێشەوەی دۆناڵد ترەمپەوەیە، تەنانەت لە هەندێك لەو ویلایەتانەی كە ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی 2016 دەنگی زۆری تێدا هێنان بایدن لە پێشەوەیە، هەروەها چەندین كەسایەتی بەناوبانگی ئەمەریكی وەك ئەكتەر، گۆرانیبێژ، چالاكی ژینگەیی و مەدەنی و سەركردەی سیاسی و سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕیوە.

ك.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان