کوردستانی

كۆمەڵی ئیسلامی: سۆران عومەر نەبووەتە راوێژكاری سەرۆك كۆمار

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمەڵی ئیسلامی: سۆران عومەر نەبووەتە راوێژكاری سەرۆك كۆمار
مەودا میدیا- كاروان رەسوڵ

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان نەكراوەتە راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق، ئەوەشی رەتكردەوە هیچ رێككەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ پارتی یان حزبێكی دیكە كرابێت بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاربكێشێتەوە و كێشەكان چارەسەر بكرێن.

رێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای وت "سۆران عومەر نەبووەتە راوێژكاری بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق".

ئەوەشی وت "كاك سۆران هیچ پۆستێكی دیكە لە عیراق وەرناگرێت و تەنیا دەستیلەكاركێشاوەتەوە".

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەنگۆی ئەوەی رەتكردەوە، رێككەوتنی ژێر بەژێر لەنێوان كۆمەڵ و هەر لایەنێكی دیكە كرابێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ پارتی و بەو هۆیەشەوە بڕیار درابێت سۆران عومەر دەستلەكاربكێشێتەوە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan