عیراقی

خەزعەلی داوای دەستگرتن بەسەر دەروازە سنوورییەكانی كوردستان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەزعەلی داوای دەستگرتن بەسەر دەروازە سنوورییەكانی كوردستان دەكات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات دەست بەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێت و تەنیا ئەو پرۆسە چاكسازییە لەسەر دەروازە سنوورییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق كورت نەكاتەوە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەكدا دەڵێت "پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان دەكەم، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەكەم كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت و ئەو رێوشوێنانە تەنیا بەرانبەر ناوەڕاست و باشووری عیراق نەگیرێتەبەر".

لەلایەكی ترەوە لە پرسی چاكسازیی و لەبەرێتی پێداویستییەكانی خەڵكدا، قەیس خەزعەلی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە "بڕوام وایە لە ئێستادا ئاو و كارەبا بۆ خەڵك لە شتەكانی دیكە گرنگترن، لەبەرئەوەی بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵك زۆر پێویستن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان