کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە سلێمانییەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوام لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن کردووە بۆ ئەوەی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان کەمبکرێنەوە، ئەوەش بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و زۆری سەردانکەر بۆ ئەو نەخۆشخانانە لەو دۆخەی ئێستا.

هۆشیار ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئێستا نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە خەڵکێکی زۆر سەردانی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات، پێویستە بە رەچاوکردنی دۆخەکە هاوکاری هاوڵاتیان بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەلایەک دۆخەکە خراپەو لە لایەکیش دارایی هاوڵاتیان باش نییە، پێویستە نەخۆشخانە و کەرتی تەندروستییە تایبەتەکان رەچاوی دۆخی تەندروستی و دارایی ھاوڵاتیان بکەن، چونکە بەشێکیان ئەو دۆخە بە هەلدەزان بۆ دەوڵەمەندبونی خۆیان".

وتیشی "داوامان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە بەهۆی دۆخەکەوە بریاری کەمکردنەوەی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان بدات و بڕیاری گرنگ لە بارەیەوە بدات، تا هاوڵاتیان قورسایی نەکەوێتە سەرشانیان".

ە،ع
Qaiwan
Qaiwan