کوردستانی

باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركردووە و كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە.

لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە " دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەشت لە بارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندەكەیان دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە".

باس لەوەشكراوە "بەفەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە تاوانباران راگیراون و تۆمەتبارانیش لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا".

ناوی تۆمەتبارەكان:

(أ ، ی ، ع) لەدایكبووی 1996 ، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986 ، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا .
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan